كۆمپانیای “Tec-Innovation” نه‌مسایی له نوێترین داهێنانیدا، پێڵاوێکی زیرەکی بۆ هاوكاریکردنی نابینایان بەرهەمهێنا کە لە دووری چوار مه‌تردا ده‌توانێت نابینایان ئاڕاسته بكات.
پێڵاوە نوێیه‌كه، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی رابردوو گفتوگۆ لەبارەی بیرۆکەکەوە کراوە، ئامێرێکی زیرەکی هه‌ستیاری بۆ دانراوه، كه له‌ره‌له‌ری سه‌رووی ده‌نگ وه‌رده‌گرێت و له دووری چوار مه‌تردا خاوەنەکەی لە به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگاکەی ئاگادار دەکاتەوە.
ئامێره هەستیارەکە له پێڵاوێكی تایبه‌ت به‌ستراوه و چیدیکە نابینایان به له پێكردنی ئه‌و پێڵاوه پێویستییان به بەکارهێنانی هیچ ئامرازێكی دیكه‌ی وه‌ك گۆچان نابێت بۆ به‌ڕێدا رۆیشتن.
لە ئێستادا پێڵاوه زیره‌كه کە له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رده‌سته و به هۆیه‌وه ملیۆنان نابینا دەتوانن بەدەستیبهێنن و ده‌ستبه‌رداری گۆچانی زیره‌كی ده‌ستیانبن.