ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداری شەش هەزار و 293 کاندید کە دابەشکراون بەسەر 577 بازنەی هەڵبژاردن، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.
لە گەڕی یەکەمدا کە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، پێویستە هەر کاندیدێک 50%ی دەنگەکانی بازنەکەی خۆی بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی سەرکەوێت، بەڵام ئەگەر هیچ کاندیدێک نەیتوانی ئەو رێژە دەنگە مسۆگەر بکات، ئەوا ئەو کاندیدانەی (12%)ی دەنگەکانیان هێناوە دەچنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن کە (19)ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و لەو رۆژەدا کێ زۆرترین دەنگی بازنەکەی بەدەستبهێنێت دەبێتە پەرلەمانتار.
لە هەڵبژاردنەکەدا، کە سیستەمەکەی بەسەر 577 بازنەدا دابەشکراوە، شەش هەزار و 293 کاندید رکابەری یەکتری دەکەن کە سێ هەزار و 514 کاندید لە رەگەزی نێر و دوو هەزار و 779 کاندید لە رەگەزی مێن.
ژمارەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن کە هەر یەکێکیان لە ژمارەیەک پارت پێکهاتووە.
لە هەڵبژاردنەکەدا ژمارەیەک لیست بەشداری دەکەن، بەڵام گرینگترینیان پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکە کە بەناوی ” کۆماری بۆ پێشەوە” بەشدارە و لەگەڵ شەش پارتی دیکە لیستێکیان بەناوی ” پێکەوە” پێکهێناوە و پێشبینی دەکرێت (27%)ی دەنگەکان بباتەوە.
لەدوای ئەویش، لیستی نوێی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی خەڵکە، کە لەژمارەیەک پارت و لایەن پێکدێن، رکاربەری بەهێزن و پێدەچێت (28%)ی دەنگەکان ببنەوە، ئەوەش بەپێی ناوەندەکانی راپرسی لە فەرەنسا.