وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی تری وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی “چڕنووک-قووفڵ”، دوو سەربازیان کوژراوە، سێ سەربازی تریش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی ھەپەگە بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە باکوور و باشووری کوردستان ١١ سەربازی تورکیا کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.
سوپای تورکیا لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە لەشکرکێشیی “چڕنووک-قووفڵ”ی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و باسیان و مەتینا، لە ھەرێمی کوردستان، دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکردووە و تائێستاش لەشکرکێشییەکە بەردەوامە.