ماوەی چەند ڕۆژێكە پەتای سكچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوەو لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی هۆكاری پەتاكە ئاشكرادەكات و داوا لە دایك و باوكان دەكات منداڵەكانیان بپارێزن.
ئەمڕۆ یەك شەممە، د. پشدەر عەبدووڵا ئیسماعیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانكاری كەش و هەوا لە ماوەی تەنها 12 كاتژمێردالە فریاكەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید 70 منداڵی نەخۆش داخڵكراون كە لە كۆی ئەو ژمارەیە 50 منداڵیان بەهۆكاری سكچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانەكراون.
سەبارەت بە هۆكاری سەرەكی ئەو پەتایە، . پشدەر عەبدووڵا ئیسماعیل ووتی: هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی ئاوی نەشیاو بۆ خواردنەوەو خواردن بەتایبەت ئەو خواردنانەی ئامادە دەكرێت و بۆ ڕۆژانی دواتر هەڵدەگیرێن و سەوزەو میوە.