لە نەیشینسلیگ هۆڵندا و پۆڵندا یەکسانبوون و بەلجیکاش نەیتوانی لە وێڵز بباتەوە

لە نەیشنزلیگ هۆڵندا و پۆڵندا یەکسانبوون و بەلجیکاش نەیتوانی لە وێڵز بباتەوە.

لە یاریەکانی لە یاریەکانی جەولەی چوارەمی نەیشنزلیگ هەڵبژاردەی هۆڵند لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە هەڵبژاردەی پۆڵندا کرد و یاریەکەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەیەکسانبون کۆتایهات.

یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە ئامانجیان بردنەوەی سێ خاڵی یاریەکە بوو، گۆڵەکانی پۆڵندا هەریەکە لە ماتی کاش و زیلینیسکی لە خولەکەکانی 18 و 49 تۆماریانکرد، دواتر هۆڵندیەکانی گەڕانەوە و لە خولەکەکانی 51 و 54 لەڕێگەی کلاسن و دۆمفرێسەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، دیپایش لە خولەکی 91 لێدانێکی سزای لەدەستدا.

لە یاریەکی تریشدا بەلجیکا و وێڵز پیکەوە یاریانکرد یاریەکەش بەئەنجامی گۆڵێک بەیەکسانبوون کۆتایهات.

بەو ئەنجامەش هۆڵندا بە حەوت خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و بەلجیکاش بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

پەیوەندیدار