پۆلیسی کەرکووک ١٥ بازرگانی ماددەی ھۆشبەری دەستگیرکرد
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی ئەمنیی لە دژی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر لە شاری کەرکووک باکووری عێراق، ١٥ کەس دەستگیرکران.
بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، هوما رەئوف بەرزنجی لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر سێ ناونیشان لە گەڕەکی پەنجا عەلی ناوەندی ئەو شارە ئەنجامداوە.هوما رەئوف بەرزنجی ئاشکراشی کرد،
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەر و ژمارەیەکی زۆری کەلوپەل کە لە دروستکردنی ماددەی ھۆشبەر بەکاردەھێنرێت گیراوە و ١٥ بازرگانی ماددەی ھۆشبەریش دەستگیرکراون.