له هه‌ردو پارێزگای به‌سره و زیقاڕ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندان به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان و نه‌بونی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ستیپێكرد و له قه‌زایه‌كی سنوری ناسڕیه‌ش داوای له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی قائیمقام ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئه‌مڕۆ ده‌یان ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان له پارێزگای زیقاڕ ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی پارێزگاكه‌یان داخست له‌وانه‌ش پردی نه‌سڕ و زه‌یتونه و ناوه‌ندی شاره‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هاوڵاتیانی قه‌زای سه‌ید ده‌خیلی رۆژهه‌ڵاتی شاری ناسڕیه، خۆپیشاندانێكیان له ناوه‌ندی قه‌زاكه ئه‌نجامدا و داوای ده‌ركردنی دورخستنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر ئیبراهیمی ده‌كه‌ن له پۆستی قائیمقامی قه‌زاكه‌یان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له پارێزگای به‌سره، كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شه‌عیبه گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و رێگای سه‌ره‌كی رۆیشتن و هاتنیان بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باشور داخست و داوایانكرد، بكرێن به‌هه‌میشه‌یی




