پەیمانگای “ستۆكهۆڵم”ی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەكانی تایبەت بە ئاشتی بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی لە هەركاتێكی تر زیاترە، ئەوەش لە سەردەمی جەنگی ساردەوە.
لەو بارەیەوە دان سمیس بەڕێوەبەری پەیمانگاكە رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو دەستكەوتێكی گرنگ لە سنورداركردن و داماڵینی چەكی ئەتۆمی بەدەستهات، بەڵام مەترسی بەكارهێنانی ئەو چەكە لە ئێستادا لە هەركاتێكی تر زیاترە، ئەوەش لە سەردەمی جەنگی ساردەوە.
پەیمانگاكە لە كتێبی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی 2022 نوسیویەتی، سەرجەم ئەندامانی پێنج دەوڵەتە گەورەكە ناسراو بە “P5” كاردەكەن بۆ نوێكردنەوەی جبەخانەی ئەتۆمییان و چەكە ئەتۆمییەكانیان زیاد دەكەن.
ئەوەش هاتووە، روسیا بە ئاشكرا هەڕەشەی بەكارهێنانی ئەو چەكە دەكات لە شەڕی ئۆكرانیادا، هەروەها گفتوگۆ ستراتیژییەكانی نێوان روسیا و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەهۆی ئەو شەڕەوە وەستاون، هیچ دەوڵەتێكی تری ئەتۆمی بەردەوام نییە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەكانی بۆ سنورداركردنی ئەو چەكە.
ووشەی خوێندراوە (126) a: zozk