جەستن ترۆدۆ: سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دووبارە توشی كۆرونا بوو

پاش چەند رۆژێك لە مانەوەی لە ئەمریکا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بایدندا، ترۆدۆ رایگەیاند “دووبارە تووشی کۆرۆنا بووە”.

جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە تویتێكدا رایگەیاند “تووشی کۆرۆنا بووەتەوە”، ئەوەش پاش چەند رۆژێکی کەم لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە شاری لۆس ئەنجلۆس.

هەروەک ئاشکراشیکرد بارودۆخی تەندروستیی جێگیرە و جەختیشی کردەوە کە خەڵکی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەرگرن لە پێناو خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەو پێیەی خۆی سێ گوژمەی ڤاکسینەکەی وەرگرتووە، هەروەک بۆ یەکەمجار لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی پاردا تووشی کۆرۆنا بوو.

وتیشی “من لە ئێستادا رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێدەکەم و خۆم لە خەڵکی بەدوور دەگرم و تاوەکو کەسی تر لە منەوە تووشی کۆرۆنا نەبێت”.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند “پشکنینەکان سەلماندوویانە کە کەزافێ بێسێرا، وەزیری تەندروستی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگە و ئاماژەیەک نییە بۆ تووشبوونی بایدن بە ڤایرۆسەکە و سەلامەتە

پەیوەندیدار