نــــرخی نــــەوت (123) دۆلاری تێــپەڕاند

لە بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 123 دۆلاری تێپەراند و بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی نزیكەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی حوزەیرانی 2022، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكاندا بە 123 دۆلارو 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا بە 121 دۆلارو 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتر دابەزییەوە بەڵام جارێكی دیكە نرخی نەوتی خاو رووی لە بەزربونەوەیەو چاودێرانی بازاری نەوتی خاو ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە نرخی نەوتی خاو تا كۆتایی ئەمساڵ دەكاتە 135 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەگەر شەڕی رووسیاو ئۆكرانیا بەردەوام بێت.

خواست لەسەر نەوت زیادی كردووە بۆ 98 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا ئەوەش رێكخراوی ئۆپێكی هاندا كە رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخاتە بازارەكانەوە

پەیوەندیدار