ڤان باستن: مێسی هەرگیز ناتوانێت وەک مارادۆنا بێت

ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندی مارکۆ ڤان باستن، هەڵوێستی بوێرانەی بەرانبەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی نواند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو یاریزانە بێ وێنەیە و بەراورد كردنی لەگەڵ هاونیشتمانی کۆچکردو دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی كۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ڤان باستن رایگەیاند: پێلێ، مارادۆنا، كرۆیف بۆ من گەورەترین و گرنگترین یاریزانی مێژون، هەر لە گەنجیمەوە ویستم وەك كرۆیف بم، ئەو هاوڕێی من بو، منیش زۆر بیری دەکەم”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێلێ و مارادۆنا نایاب بون، میسیش یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام مارادۆنا هه‌میشه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌تری له‌ناو تیپه‌كه‌دا هه‌بو، میسی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی نییه‌ كه‌ رێگای پێبدات بچێته‌ جەنگەوە، بێگومان ئێمه‌ش لە ئەوروپا یاریزانی بەتوانامان هەیە وەك پلاتینی و ڕۆناڵدۆ و زیدان، ئەوانە نابێت لەبیر بكەین.

پەیوەندیدار