كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق: پێویستە كۆمپانیا نەوتییەكان گرێبەستەكانیان لەگەڵ هەرێم ڕاگرن

بەگوێرەی نوسراوێک کە لەلایەن کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراقەوە دەرچووە، داوا دەکات ئەو كۆمپانیا جیهانیانەی گرێبەستی كاركردنیان لەگەڵ كەرتی نەوتی هەرێمدا هەیە لە ماوەی سێ مانگدا كۆتایی بە كاركردنیان بهێنن.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەکردووە، دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەسەر نەوتی هەرێم و دەبێت سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان کارکردن لە کەرتی نەوت و غازی هەرێم رابگرن.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە بڕیارەکەی کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراقەوە دەخرێتە لیستی رەشەوە و مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.
دەشڵێت، “تەنها سێ مانگ لەبەردەم کۆمپانیاکاندایە تا کارکردن لە نەوتی هەرێم رابگرن و هەر کۆمپانیایەکی نەوتی هەرێم پابەند نەبێت دەخرێتە لیستی رەشەوە.”
لە نوسراواکەدا ئەوەش هاتووە، ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیا جیهانییە نەوتییەکان لە چوارچیوەی جیبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە بۆ بە نادەستوری ناساندنی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم.
نوسراوەکە لە لایەن کەریم ئەتاب جەوهەر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ بەرهەمە نەوتییەکان واژووکراوە.
لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتبوو، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی دەبێت بەوردی چاودێری گرێبەست و داهاتی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بکات ولەبەرامبەردا هەرێم پابەند دەکرێت بە سەرجەم بڕیارەکانەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی 15ی 2ی 2022 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا یاسای فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نا دەستورییە و دەپێت حوکەمتی هەرێم پابەندی دەستوریبێت.

ووشەی خوێندراوە (200) – zozk

پەیوەندیدار