لەهەولێر 26 بەنزینخانە سزا دەدرێن

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ”بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی بە هاووڵاتیانی دەفرۆشن و له ‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین” 26 بەنزینخانەیان سزاداون.

دەقی راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر

(26) بەنزینخانەی دیکە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران.

بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا (26) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (76) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (7) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

ناوی بەنزینخانەکان:

یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لەکەورگۆسک

دووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لەشەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی

سێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لەجووت سایدی کۆنی بەحرکە

چوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتار

پێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیش

شەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لەشەقامی حەدید و خەشەب

حەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات – هەولێر

هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.6.16

پەیوەندیدار