ڕوسیا : ئۆپەڕاسیۆنی توركیا سەقامگیری ناوچەكە تێك دەدات

کۆشکی کرملین هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و دەیەوێت تورکیا پاشگەزبکاتەوە.

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند: رودانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی تورکیا لە سوریا سەقامگیری ناوچەکە تێک دەدات.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن رایگەیاند: لەو باوەڕەدا نین ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سوریا ببێتەهۆی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و دەمانەوێت ئەنقەرە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام نەدات.

تورکیا دەیەوێت لە ناوچە کوردییەکانی رۆژئاوا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدات بە قوڵایی (30) کیلۆمەتر لە سنورەکەیەوە بۆ ناو خاکی سوریا

پەیوەندیدار