ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کردوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی برەودان بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان هەردولا، لەکۆبونەوەشیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێی کردنەوەی دەروازەکانی زێت لە مێرگەسۆر و سەرزێڕێ لە ئامێدی کراون، حکومەتی هەرێم پێشتر بڕیاری کردنەوەی دەروازەی زێتی خستوەتەبواری جێبەجێکردنەوە.
شاندی حکومەتی هەرێم پێكهاتون لە ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیران، ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندن، محهمهد شوكری، سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان و گوهدار شێخۆ، سهرپهرشتیاری ئیدارهی زاخۆ، شاندی هەرێم لە دو رۆژی رابردودا لهگهڵ بەرپرسانی وهزارهتی بازرگانی، گواستنهوه، دهستهی وهبهرهێنان، وهزارهتی ناوخۆ و دارایی توركیا كۆبونەتەوە و باسیان لە چۆنیەتی برەودان بە پەیوەندی بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان هەردولا کردوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەکۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باسیان لە چۆنێتی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کردوە، لایەنی تورکیش بەڵێنی داوە هەمو ئاسانکارییەك بۆ بازرگان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها باس لە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر کراوە، کە ئێستا لێکتێگەیشتنێکی گشتی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و لایەنی تورکی لەسەر ئەو بابەتە هەیە، هەروەها لەسەر دروستکردنی چەند گۆڕەپانێکی بازرگانی لەسەر سنورەکان گفتوگۆ کراوە.
پەیوەست بە کردنەوەی دەروازەی نوێ لەنێوان هەردولا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوکردوە، باس لە چۆنێتی کردنەوەی دەروازەی سنوری لەنێوان هەرێم و تورکیا کراوە، وەک دەروازەکانی زێت و سەرزێڕێ. ئەوەی پەیوەندیدار بێت بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری پێویستی لەسەر دەدرێت و لایەنی پەیوەندیدارەکانیش خۆیان لێرە بون، بۆئەوەی کار لەسەر بابەتەکانی دیکە بکەن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، پارەی پێویست بۆ دروستکردنی دەروازەی نوێ تەرخان کراوە و بڕیاری بنەڕەتییان ئەوەیە کە لە هەردولاوە دەست بە جێبەجێکردنی دروستکردنی دەروازەکان بکرێت.
ووشەی خوێندراوە ( 254) – ZOZK