عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عیراق ئاشكرای كرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە مەلەفی نەوت و غازی هەرێم رێگە نادات پشكی هەرێم لە بودجە بنێردرێت و بەو پێیەش ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەردەوام نابێت.
عەللاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، بەپێی رێكەوتن مانگانە 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە، ئەگەر حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان رێكنەكەون هەرێم پشكی لە بودجە نابێت، بۆیە ناردنی ئەو 200 ملیارەش بەردەوام نابێت.
وتوشیەتی، چونكە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بە مەلەفی نەوت و غاز كە بە نایاسایی داناوە و پێویستە ئەو مەلەفە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، رێگەنادات مانگە ئەو بڕە پارەیە بدرێت بە هەرێم.
وەزیری دارایی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێشتر كاتێك پارەیان دەنارد گفتوگۆكانیان لەسەر ئەو بنەمایە بوون كە نەوتەكە موڵكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و مافی دەرهێنانی ئەو نەوتەی هەبووە، بەڵام ئێستا بابەتەكە جیاوازە، خاوەندارێتی كێڵگەكانی نەوت لە هەرێم سەری هەڵداوە كە بەپێی بڕیارەكەی دادگا بۆ حكومەتی عیراق دەگەڕێتەوە.
zozk