كه‌مال محه‌مه‌د: ئه‌و به‌نزینه‌ی دابه‌شده‌كرێت 1200 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت رایگەیاند، ئەو بەنزینەی بە 800 دینار دەفرۆشرێت، هەزار و 200 دینار لەسەر حكومەتی هەرێم دەكەوێت.
كەمال محەمەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، حكومەت سێ سەرچاوەی بۆ دابینكردنی بەنزین هەیە، ئەوانیش یەك ملیۆن لیتری پاڵاوتگەی كار و یەك ملیۆن و 50 هەزار لیتری حكومەتی عیراق و سێیەمیش هاودەركردن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی لەگەڵ عیراق رێككەوتنی لەسەر كرابوو لە 1ی مانگی ئایاری رابردووە راگیراوە و ماوەی زیاتر لە 47 رۆژە نایەت، هەر چەند دوای راگرتنەكە بڕێك بەنزینیان ناردووە، بەڵام دواتر نەیانناردەوە، بە بیانووی ئەوەی لە ناوچەكانی دیكە عیراق بەنزین بەشیان ناكات.
وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت وتوشیەتی، لە بەرژەوەندی خەڵك و كەمكردنەوەی نرخی بەنزین رسوماتی سەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیرا، دوای بڕیارەكە 2 ملیۆن لیتر بەنزینیان دابینكردووە بۆ هەولێر و دهۆك، لەگەڵ كۆمپانیایەكی دیكە رێككەوتوون 2 تاوەكو 3 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی دابینبكرێت، پێشبینی دەكەن لە هەفتەیەكدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین بخەنە نێو بازاڕەوە، دابەشكردنی بەنزین بەنرخی 690 دیناریش هەر دەمێنێت، هەروەها ئەو بەنزینەی بە 800 دینار دابەش دەكرێت هەزار و 200 دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت.

ووشەی خوێندراوە ( 172 ) – ZOZK

پەیوەندیدار