بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی پێشو بە ( 3 تــا 5 ) پلە بەرزتر دەبنەوە، هەروەها سبەی یەکشەممە تۆزێکی سوک ئاسمانی چەند ناوچەیەکی هەرێم دادەپۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشو بە ( 3 تــا 5 ) پلە بەرزتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروی 30 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 47
سلێمانی : 44
دهۆک : 44
کەرکوک : 49
هەڵەبجە : 45
سۆران : 40
راپەرین : 43
گەرمیان : 49