وەفدێكی حزبی زەحمەتکێشان بەشداری ستراتیژیەتی نیشتیمانی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی دەکات
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی تایبەتی ستراتیژی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی دەکات کە بۆ حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەسپاکی بەهەماهەنگی لەگەڵ undp و بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپارێكخرابو.
ئەمرۆ یەکشەممە ١٩/٦/٢٠٢٢ هەندرێن شێخ ڕاغب ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری لە وۆرک شۆپی تایبەت بە ستراتیژی نیشتیمانی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لە شاری هەولێر کرد کە لەلایەن دەستەی دەسپاکی هەریمی کوردستان و رێکخراوی undp و بە هاوکاری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سازکرابوو.
تیایدا روونکردنەوە لەبارەی ڕۆڵی تایبەتی هێزوو لایەنە سیاسیەکان لە بەشداری کارایان لە پڕۆژە نیشتیمانیەکان و تایبەتیش بۆ هەماهەنگی لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵیدا هەیە، هەروەك ستراتیژیەکە ئەجێندای تایبەتی داڕشتووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە.