پاتریك ساندرۆز : داوا لە سەربازانی وڵاتەكەی دەكات خۆیان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ئامادە بكەن

فەرمانداری نوێی سووپای بەریتانیا ژەنەراڵ پاتریك ساندرۆز فەرمانی بۆ سەربازەكانی بەریتانیا كرد خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووسیا لە جەنگی جیهانی سێهەم ئامادە بكەن.

بەپێی راپۆرتی كەناڵی سكاینیوز، ساندرز رایگەیاندووە، جەنگی رووسیا و ئۆكراین بنەڕەتی ئاسایشی جیهانی لەرزاندووە.

ئەو فەرماندارە نوێیەی سووپای بەریتانیا بەڵێنی دووبارە رێكخستنەوەی سووپاكەی كردووە كە بتوانێت شكست بە رووسیا بهێنێت لە جەنگدا.

راشیگەیاند، پێویستە لەسەر هێزەكانی بەریتانیا چالاك و لێهاتوو بن بۆ جەنگ لە ئەوروپا جارێكی دیكە.

لە یەكەم پەیامیدا بۆ سەربازەكانی بەریتانیا دوای وەرگرتنی پۆستەكەی ساندرز رایگەیاند جیهان گۆڕانكاری بەخۆیەوە دەبینێت لە سەرەتای دەسپێكی جەنگی ئۆكراینەوە.

رۆژی دوو شەممەی رابردوو ئەم فەرماندارە نوێیە پۆستەكە نوێیەكەی وەرگرت و رایگەیاند پێویستە داستانێك دروست بكەن لە پێكهێنانەوەی سووپای بەریتانیا بەجۆرێك بتوانێت لە پاڵ هاوپەیمانەكاندا شكست بە رووسیا بهێنێت لە جەنگدا

پەیوەندیدار