بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی چاودێری رەشی بڵاوبونەوەی پەتای سکچون و ڕشانەوە و ئامادەکاری بۆ ئەگەری زیادبونی توشبوان، بڕیاردرا سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بخرێنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و کارمەند و پزیشکی تایبەت بۆ چاودێری توشبوان تەرخان بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی (محەمەد عەلی ساڵح) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارمەندان و بەئامادەبونی کارزان رەفیق، لێپرسراوی کارگێڕی مەڵبەندە تەندروستییەکان لە بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری کارگێڕی سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەک لەناودیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر ڕەوشی ئێستای تەندروستی ئەنجام درا.
ئەوەش هاتوە، لە کۆبونەوەکە باسی ئامادەکاری سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان کرا و یایدەدەری بەڕێوەبەری گشتی داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەری مەڵبەندەکان کرد ئامادەکاری تەواو بکەن لە مەڵبەندەتەندروستییەکان بۆ زیاتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتری تەندروستی بەتایبەت کەلەئیستاداحاڵەتەکانی زۆری سکچون و ڕشانەوە دەرکەوتنی بەشێک لەحالەتەکان بەکۆلێرا لە سنورەکەدا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای سکچون وڕشانەوە و تەشەنەسەندنی لەپارێزگای سلێمانی، تەندروستی سلێمانی وەک کاری هەمیشەیی بەبەرنامە و پلانی نوێوە ڕوبەڕوی ئەو نەخۆشیانە بوەتەوە کەڕوی لەسلێمانی و دەوروبەری کردوە، بۆئەومەبەستە لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان دروست بو و لەئەگەری زیادبونی حاڵەتەکان پێوستی بەکردنەوەی نەحۆشخانەی دیکە بکرێتەوە، بۆیە پێویستە لەسەر مەڵبەندو بنکە تەندروستیەکان بەشێک لەکارمەندانی پزیشکی ئامادەبکەن و لەکاتی پێویستیدا لەنەخۆشخانەکان خزمەت پیش کەش بکەن.
ووشەی خوێندراوە (211) – zozk