خانەنشینانی كوردستان كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیان سازكرد

لە بەردەم بانكی دێدەوان لە شاری هەولێر یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی بەیاننامەیەكی بۆ ڕای گشتی دەربارەی گرنگترین مافە ڕەوا پێشێلكراوەكانی خانەنشینان بڵاوكردەوە .
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: (یاسای ژمارە ٩ ساڵی٢٠١٤ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت، مووچە نەدراوەكانمان كە (٢٠) مووچەی تەواوە، لەگەل بڕی لێبڕینەكان٪٢١ بۆ هەموو خانەنشینان بگێڕدرێنەوە، سندووقی خانەنشینی كارابكرێت، بە ڕێگایەكی شارستانی مانگانە مووچە دابەش بكرێت.
دەقی بەیاننامەیەكە:
بەرێزان ، ئێمە لە یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە نوێنەرایتی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و یاسایی لە هەرێمدا ، لە رێی ئەم بەیاننامەیەوە بە چەند خاڵك مافە ڕەوا پێشێڵكراوەكانمان دەخەینە ڕوو ، بەو هیوایەی پشتگیری و هاوكارمان بن لە ئیستاوە لە كاتی گرتنە بەری هەر شێوازێكی تری خەباتی مەدەنی داهاتوومان بۆ وەدەستهێنانەوەیان كە ساڵانێكە لەلایەن دەزگا بەرپرسەكانی حكومەتی هەرێمەوە بە بێ هۆكاری یاسایی و پاساوی لۆژیكی زەوتكراون و ئەم ستەمە درێژی پێدراوە و بەردەوامە . لە ئایندەش گەر كار وابڕوات سەرجەم مامۆستایان و كارمەندان و فەرمانبەران كە خانەنشینن دەكرێن گیرۆدەی هەمان ستەم دەبنەوە.
داواو مافەكانمان :
1- دەركردنی بریارێك بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە ٩ ساڵی٢٠١٤ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمدا بە پێیەی لە دەستور هاتووە ، هەموو تاكێكی عێراقی لە ماف و ئەركدا یەكسانن . لە كاتێكدا جێبەجێكردنی یاسای نێوبراو لە ساڵی 2015 دا لەسەر داوا و بە واژووی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەنیا بۆ ماوەیەكی كاتی و بە پاساوی ڕەوشی سەختی دارایی و ئابووری ئەوكاتی هەرێم ڕاگیرابوو
2 – گێرانەوەی ئەو مووچە زەوتكراوانەی كە هیچ تەفسیرێكی یاسایی نایانگرێتەوە ، لە ساڵی 2015 ەوە تاكو ئێستا كە بریتین لە:
مووچەی (٢٠) مانگی تەواو .
گێرانەوەی ئەو لێبڕین و و بەنناو خۆگونجاندنە نایاساییەی كە بڕی ٪٢١ مووچەی هەرمانگێكی خانەنشینان بوو .
3 – كاراكردنەوەی سندووقی پاشەكەتی خانەنشینی بە زووترین كات و دەستبەركردنەوەی سەرمایەی چەندین ساڵەی ڕابردوو لە نەوەتەكانەوە تاكو ئێستا .
4 – دابەشكردنی مووە ( بژێوی) خانەنشینان مانگانە بە میكانیزمێكی سەردەمیانە بێ دواخستن كە شایستەبێت بە دەیان ساڵی خزمەتی دڵسۆزانەی ئەم توێژە ماندووە كە بناغەی دامەزراندنی هەموو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمن .
5 – لە ریزیەندی مووچە دابەشكردندا خانەنشینان بخرێنەوە سەۆەتا وەك پێش ساڵ 2016 تا نەبنە قوربانی هات و نەهاتی بڕێك پارە لە بەغداوە .
هەر لێرەوە داواكارین بەرێزان لە حكومەتی هەرێم بێنە گۆ و وەڵاممان بدەنەوە ، ئەگەر نا هەر شێوازێكی تری خەبات و هەڵدانی شارستانیانە بۆ گێڕانەوەی ماف و شایستەكانمان بە كراوە و ڕەوا دەبینین لە ئایندەدا.


ووشەی خوێندراوە (377 ) – zozk

پەیوەندیدار