وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بە وەكالەت دەڵێت، عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتە له هه‌رێم ، به‌ڵام بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتەکان، وه‌کو هه‌رێم ئاماده‌ن هه‌موشتێک به لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت.
كەمال محەمەد وەزیری کارەبا و هاوكات وه‌زیری به‌وه‌كاله‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت به حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌وه بابه‌تێکه له‌نێوان دو حکومه‌ته شتێکی شاراوه نییه، هه‌موشتێک به‌پێی ڕێککه‌وتن کراوه و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندکراوه باسی لێوەکراوە، واته ئه‌و شتانه هه‌موی دیارن، عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتە له هه‌رێم ، به‌ڵام بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتەکان، وه‌کو هه‌رێم ئاماده‌ن هه‌موشتێک به لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت.
کەمال محەمەد، ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه هاوبه‌شمانن گرێبه‌ستییان لەگەڵ ئێمە هەیە و كار ده‌که‌ن، وه‌کو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌وان (حکومەتی عێراقی) ئاگاداریان کردبون ئاماده‌بن به‌رامبه‌ر دادگا له 5-6 له‌دوای دواخستنی پڕۆسەی دادگایی کردنەکە، ئێستا دواخرا بۆ 20ی مانگ، بێگومان ئه‌م هاوبه‌شانه ناوبانگی خۆیان هه‌یه و له‌بۆرسه‌ی نه‌وتدا كار ده‌که‌ن ئه‌و دادگانه زۆر کاریگه‌ری له‌وان ده‌که‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش ده‌بێت چونکه گرێبه‌ست (شریعه متعاقدین) هه‌میشه ئێمه یه‌ک فۆرمه‌ڵه و هاوکێشه‌یه‌ک به‌کاردێنیین(win -win deal )سود و زیان بۆ هه‌مو لایه‌نه‌کان) واته کاتێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان بێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌تا ئه‌م بابه‌ته کێشه بێت ئه‌و کێشه‌ی نێوان دو حکومه‌ته، حکومه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک لایه‌نێکی تر، بەڵکو له‌بنه‌ڕه‌تدا هیچ گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه واته بابه‌تی دادگا له‌سه‌ر کۆمپانیایه‌ک بکرێت لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که موخاله‌فه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هاتو گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ به‌غدا کراوه یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌وان کراوه، به‌ڵام داوایه‌ک له‌سه‌ر کۆمپانیا تۆمار بکرێت که له‌بنه‌ڕه‌تدا باره‌گای کۆمپانیا و جێگه‌ی ئیشکردنیان له‌هه‌رێمه ئه‌وان مافیان نیه به‌وشێوه‌یه بیکه‌ن، دوه‌م ئه‌گه‌ر دادگا هه‌بێت پێویسته له هه‌رێم دادگایی بکرێت، چونکه ئه‌م کۆمپانیایه له هه‌رێم کارده‌کات ئه‌گه‌ر کێشه هه‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا واته ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی سیاسیه و هیچ په‌یوه‌ندی به کۆمپانیا ته‌نها بۆئه‌وه‌یه کاریگه‌ری له‌وان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن.
دەربارەی ئەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان هەرێمییان ئاگادارکردوه‌تەوە کە کار لەگەڵ هەرێم ناکەن، هەروەها پڕۆسەی دادگاییکردنەکەش، وەزیری سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت پێشبینی کرد دادگایی کردنەکە دوابکەوێت و وتی، “هه‌تا ئێستا ئەو کۆماپانیایانە ئەو قسەیەیان نه‌کردوە، ئه‌و دادگایه‌ش سه‌رینه‌گرتوه، چونکه 20ی مانگه ئینجا وه‌کو بڕیار چی ده‌ده‌ن و چی ناده‌ن، من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌م بابه‌ته دواده‌خرێت، چونکه دادگا هه‌ندێک ڕێڕه‌وی خۆی هه‌یه پێویسته تبلیغ کردنەوە بکرێت و پارێزه‌ری ئه‌وان ڕوخسه‌تی هه‌بێت بچێت به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن هه‌رچه‌نده گرێبه‌ست له‌وێ نییه بچێت به‌رگری له‌چی بکه‌ن بۆیه واده‌بینم ئه‌م بابه‌ته دواده‌که‌وێت و هه‌تا ئێستاش هیچ کاریگه‌ری نه‌بووه”.
کەمال محەمەد جەختیکردەوە، “نوێنەری حکومەتی هەرێم لە دادگاییکردنەکە ئامادە نابێت، چونکە ئه‌وان (حکومەتی عێراق) سکاڵایان له‌ئێمه نه‌کردوه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵکو سکاڵایان له کۆمپانیا کردووه، واته نه ئێمه و نه نوێنه‌ری ئێمه ئاماده نابێت، چونکه ئێمه نوێنه‌ری کۆمپانیا نیین، به‌ڵام ئه‌وان سکاڵایان له کۆمپانیاکان کردوه”.
کەمال محەمەد له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێشبینی ده‌كرێت كه حكومه‌تی عێراق هێز به‌كاربهێنێت بۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بیره نه‌وتییه‌كان، وتی، “پێشبینی ناکه‌م هێز به‌کاربهێنێت، چونکه، یه‌که‌م ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی هه‌ستیاره، دوه‌م عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وته له هه‌رێم، ته‌نانه‌ت له بودجه‌ی 2021 یش خراوه‌ته ناو بابه‌تی بودجه‌ی عێراق و په‌سه‌ند کراوه، لە په‌سه‌ندکردنه‌که‌شدا دیاره که شایسته داراییه‌کانی هه‌رێم چه‌نده ئه‌وکاته 320 ملیار زیاتر بۆ هه‌رێم بنێرن له‌ئه‌نجامی حسابکردنی نرخی 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت، بێگومان عێراق باش ده‌زانێت ئه‌و نه‌وته به‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌رهه‌م دێت واته له‌ڕوی یاساییه‌وه دانپیادانه که ئێوه به‌رهه‌متان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکان نرخی 250 هه‌زار به‌رمیل به‌نرخی سۆمۆ حساب ده‌کرێت، 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئه‌مساڵ ته‌نها 600 ملیار دیناریان ناردوه واته عێراق ئاگای له‌وبابه‌ته هه‌یه که نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت و ده‌چێت بۆ بازاڕه‌کان، وه بڕ و نرخ و ئه‌وانه، ئێمه کۆمپانیای دیلۆت سه‌رپه‌رشتی هه‌مو نه‌وتی هه‌رێم هه‌رسێ مانگ جارێک ڕاپۆرت ده‌ده‌ن وابزانم ئه‌و ڕاپۆرته بۆ عێراقیش ده‌چێت چونکه دیلۆت کۆمپانیایه‌ک وردبینی و چاودێریه هه‌موو داتا‌کان به‌وردی بڵاوده‌کاته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هەرێم ئامادەیە نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات؟ لە وەڵامدا کەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتتیەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت وتی، “سەبارەت بەوەی ئێمه نه‌وت ڕاده‌ست ده‌که‌ین یان ڕاده‌ست ناکه‌ین ئه‌مه بابه‌تێکه له‌نێوان دو حکومه‌ته شتێکی شاراوه نییه، هه‌موشتێک به‌پێی ڕێککه‌وتن کراوه و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کراوه، واته ئه‌و شتانه هه‌موی دیارن، به‌ڵام ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتی ئه‌وانه وه‌کو هه‌رێم ئێمه ئاماده‌ین هه‌مووشتێک به لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت، به‌پێی یاسای نه‌وتی هه‌رێم که ئێستا ئێمه کاری پێده‌که‌ین، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی کاریش له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوه”.
ووشەی خوێندراوە (711) – ZOZK