پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە بەغدا کەسێکی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوژینەکەی و مامی هاوژینەکەی و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە، ئەوەش لە رێگەی هەڵدانی نارنجۆکێکەوە بۆ نێو ماڵی مامی هاوژینەکەی.
رۆژی یەکشەممە 19ـی حوزەیرانی 2022، پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوژینەکەی و مامی هاوژینەکەی لە ناوچەی حوڕییەی بەغدا.
ئەو رووداوە 19ـی حوزەیرانی 2022 روویداوە، کاتێک ئەو کەسە نارنجۆکێکی هەڵداوەتە یەکێک لە خانووەکانی ناوچەی حوڕییەی بەغدا، لە ئەنجامدا جگە لە کوژرانی هاوژینەکەی و مامی هاوژینەکەی، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
دەستگیرکردنی ئەو کەسە دوای نزیکەی دوو کاژێر بووە لە رووبەڕبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق.
ووشەی خوێندراوە (111) – ZOZK