بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر – بەحرکە روداوێکی هاتوچۆ رویدا کە تیایدا ئوتومبێلێکی جۆری دۆج خۆی کێشا بەپیادەیەک و لە ئەنجامدا مردنی ئەو هاوڵاتییەی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کاتژمێر 6:30ی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای (هەولێر بەحرکە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج خۆی کێشا بەپیادەیەک کاتێک بەپەلە دەپەڕییەوە لەبەردەم گوندی لوبنانی.
باسی لەوەشکردوە، پیادەکە هەر لەشوێنی ڕوداوەکە مردنی راگەیەنراوە، لەئێستاشدا تیمەکانیان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە دەکەن.
روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.



ووشەی خوێندراوە (101) – zozk