لە راگەیاندراوێکدا لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، دوای پشت ڕاستکردنەوەی توشبوونی چوار هاوڵاتی بە پەتایی کۆلێرا ئەم بڕیارانە دەرکراون:
١-دروستکردنی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر .
٢-زیادکردن و بەهێزکردنی تیمەکانی تەندروستی و ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان و پێداویستیە تەندروستیەکان.
٣-دابینکردنی دەرمانی یەدەگ بۆ هەر ئەگەرێک.
٤-بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی هاوڵاتیان.
٥-ڕاسپاردنی تیمەکانی قائیمقامیهت بۆ چاودێریکردن و وەرگرتنی ئیجرائات و داخستنی شوێنی سەرپێچیکار.
٦-ڕاسپاردنی ناوەندی قەیرانهکانی پارێزگای هەولێر بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵهتییەکان.
٧-کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەکانی ئاو و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی پاکوخاوێنی ئاوی بیر و ئیفرازکان و قهندیل.
٨ -زیادکردنی تیمەکانی نەخۆشییە گواستراوەکان بۆ پشکنین و بەدواداچوون.
٩- قەدەغەکردنی ئاو خواردنەوەی بهڕاد لە شوێنە گشتیەکان وەکو مزگەوت و فەرمانگه و گرتووخانەکان.
١٠-چاودێریکردنی زیاتری مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشیەکان.
١١- چاودێریکردنی زیاتر سەرکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بتڵی ئاو.
١٢-قەدەغەکردنی سەوزەوات لە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکەکان.
١٣-قەدەغەکردنی پیاڵە و ئیسکان لە سەرجەم چایخانهكان و خواردنەوەی شەربەت لە گلاسی شووشە لە جیاتی ئەوە بەکارهێنانی بەرداغ و پیاڵهی سەفەری .
١٤-شارەکانی وەبەرهێنان کە خۆیان سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ماڵانن بەرپرسیارن لە پاکوخاوێنی ئاوەکان.
١٥-لە حاڵەتی هەبوونی سکچوون و ڕشانەوە پێویستە هاوڵاتی سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات .
١٦-سەرجەم ئەم بڕیارانە لە قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەبەیانی ٢٠٢٢/٦/٢٠ دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
ووشەی خوێندراوە (206) – ZOZK