نرخی یەک بەرمیل نەوتى برێنت 113 دۆلارە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک سەنت دابەزیوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20-6-2022 هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 113 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بە تەنیا لە یەک هەفتەی رابردوودا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 7.3٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 7 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 109 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان و کەمبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی، رێگریکردووە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت.

وارن پاتێرسۆن، بەڕێوەبەری بەشی کاڵاکان سەر بە کۆمپانیای ING لەو بارەیەوە رایگەیاند، “هۆکارەکانی پەیوەست بە ماکرۆ ئیکۆنۆمی لە جیهاندا بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا بنەمای بازاڕی نەوت بەهێزە و پاڵپشتیکەرە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.”

بەهۆی گەماۆرکانی سەر رووسیا، نەوتی ئەو وڵاتە ناگاتە زۆرێک لە وڵاتان و، بەو هۆیەشەوە خستنەڕووی نەوت سنووردارە کە یەکێکە لەو هۆکارە بنەماییانەی کە پاڵپشتیکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ووشەی خوێندراوە (160 ) – zozk

پەیوەندیدار