وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە بریارەكانی دادگای فیدراڵی لە سەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئیحسان عبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە،، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەرکردووە دەربارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لەڕێگەی ڕێکارە یاسایی و شەرعییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادەستورییە و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کرد، داھاتەکانی نەوتی خاو ڕادەستی بەغداد بکەن.

ھاوکات وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، کۆمپانای نەوتی بەسرە دەبیٍتە خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل، کە لە کێڵگەی نەوتی قورنەی یەک کاردەکات.

ووشەی خوێندراوە (126) – zozk

پەیوەندیدار