پزیشکێکى گشتی و پسپۆڕی خۆراک و کێش، چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە پەتای سکچوون و رشانەوە دەخاتەڕوو کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان بڵابووەتەوە و بەهۆیەوە بە سەدان كەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
د. پروشە شوان پزیشكی گشتی و پسپۆڕی خۆراك و كێش لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستنی هاووڵاتییان لەسكچوون و رشانەوە خستەڕوو، بۆ ئەوەی خۆیان و منداڵانیان لەو پەتایە بەدووربن، کە بریتیین لەمانە:
١- خواردنی سووك و ئاسان بۆ ههرس بخۆن. رۆنی ناتهندرووست و بههاراتی زۆر بهكارمههێنن
٢- بایهخ به خواردنی شۆربای مریشكی بێ چهوری و شوربای سهوزهوات بدهن
٣- نهخۆش رۆژانه پێویسته دوو لیتر ئاو بخواتهوه. بهڵام ئاوهكه به قوم بخورێتهوه و پێویستە ئاگاداربین زۆر خواردنی شلەمەنی و ئاوی زۆر بەسەریەكەوە و لەیەك كاتدا دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەكە هەست بەدڵتێكهەڵاتن یان رشانەوەی زۆر بكات
٤- ئهو خواردن و سهوزه و میوانه بخۆن كه دهوڵهمهندن به پۆتاسیۆم، لهوانه ئەڤۆگادۆ، شووتی، قەیسی، هەنار، پرتەقاڵ، مۆز، تەماتە، سپێناخ، خەیار، پەتاتە، چەوەندەر ، نیسك، و ماسی
٥- یەكێك لەو گیراوە گرنگانەی بۆ ئەم پەتایە دەتوانرێت لەسەرەتای نەخۆشیەكە سوودی لێببینرێت پەرداخێك ئاوی شلەتێنە لەگەڵ نیو لیمۆی گوشراو و كەوچكێك هەنگوینی سروشتی، كەوچكێكی چا لە خوێ
٦- ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەزووترین كات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشكەكەیان بكەن، چونكە نەخۆشانی شەكرە زیاتر و زووتر لە كەسانی تر وشكدەبنەوە لەحاڵەتی سكچوون و رشانەوە”.
٧- كاتێك سكچون و رشانەوە لەنەخۆشەكە زیاد دەكات و ئاوی لەش زۆر كەم دەبێتەوە و توشی ووشكبونەوە دەبێت، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە و پزیشك بكات بۆ چارەسەری كتوپڕی قەرەبووكردنەوەی لەدەستدانی شلە و خوێ و كانزاكان”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” بەگشتی سكچوون و رشانەوە ئەگەری وشكبوونەوەی زۆرە لەزۆرینەی حاڵەتەكان، بەڵام هەندێك كەس وەك منداڵ، كەسانی بەتەمەن، تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان، بەكارهێنەرانی هەندێك دەرمان، ئەو كەسانەی كاری قورس و كارلەبەر خۆردا دەكەن دەبێت زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەن لە كاتی زیادبوونی نیشانەكان لە جەستەیاندا”.
روونیشیکردەوە:” لەکاتی بڵابوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە هاوڵاتییان دەبێت پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن کە بریتیین لەمانە:
١- لەحاڵەتەكانی كەمترین گومان لەپیسبوونی ئاو دەبێت پێش بەكارهێنانی بكوڵێندرێت بۆ مەبەستی خواردنەوە و چێشت لێنان
٢- پێویستە هەموو خۆراكەكان داپۆشراو بن و سەوزە و میوەكان پێش خواردنیان زۆر بەباشی بشۆرێتەوە و پاكبكرێتەوە بەدانانی بۆ ماوەیەك لەناو خوێ یان سركە یان گیراوەی تایبەت
٣- دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو خۆراكەی بەكاری دەهێنیت لەسەرچاوەیەكی پاك و بەئاوی پاك بەرهەم هێنراوە
٤- دووركەوتنەوە لەخواردنی ساردەمەنیەكان و ئەو شەربەتە دروستكراوانەی پاكوخاوێنی و ئاوی بەكارهاتوو و كەرەستەكانی جێی دڵنیایی نییە
٥- دووركەوتنەوە لەهەموو سەوزە نەكوڵاوەكان یان مامەڵەكردن لەگەڵ خواردنە نەشۆردراوەكان
٦- دەستشووشتنی باش بەتایبەتی پێش نان خواردن و دوای چوونه سهرئاو و خۆ بەدوورگرتن لەهەموو بەركەوتنەكان لەگەڵ كەسانی نەخۆش”.
ووشەی خوێندراوە (423) – zozk