ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی چوار ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌كات له‌وانه، خستنەڕوی پوختەی بڕیاری کۆبونەوەی پێشوی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه پوختەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا ده‌خرێته‌ڕو، هه‌روه‌ها باس له بڕیاری کۆبونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراون باسده‌كرێت و پاشان ڕەشنوسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تیایدا جێگیربون لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (3/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 5ی ساڵی 2015) ده‌خرێته‌ڕو.
ووشەی خوێندراوە ( 141) – zozk