قاوە ئەگەر بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاو و بەپێی تەمەن و تەندروستی مرۆڤ بخورێت سودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ.
قاوە هۆکارە بۆ زیادکردنی چالاکی مێشک و تەرکیز زیاد دەکات و دەبێتە هۆی رەواندنەوەی خەو لە چاوەکان، مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چەوری گورچیلە کەم دەکات.
جگە لەمانەی سەرەوە، قاوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شێرپەنجەی جگەر، هەروەها یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی رادەی گرژی و هەست بە نائومێدی کردن، یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و هەرس رێکدەخات و چالاککەرە بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن.
قاوە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێش و ئازاری جەستە و رێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، چونکە کافائین میزهێنەرەو بەهۆیەوە بەرد و لم فڕێ دەدات، گرفتی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەم بوونی رۆشتنی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
- قاوە پێویستە رۆژانە بۆ مرۆڤی تەندروست ( ١ -٣ ) کوپ زیاتر نەخوات.
- نابێت مناڵی خوار (١٥) ساڵ بیخوات.
- ئەو کەسانەی پەستانی خوێن یان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە نابێت قاوە. بخۆن.
- ئەو کەسانەی کێشەی گەدەو ڕیخۆڵەیان هەیە نابێت بیخۆن لەبەر بوونی کافایین.
- لە تەمەنی سەرو (٤٠) ساڵ نابێت رۆژانە لە دوو کوپ زیاتر قاوە بخورێت.
زیانەکانی قاوە ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت:
- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەر ئێشە.
- دەبێتە مادەیەکی ژەهراوی و کۆئەندامی دەمار دەهەژێنێت.
- دەبێتە هۆی کەم خەوی و لەرزین و گرژوونی ماسولکەکان و شێواوی لە قسەکردن دا.
- دەبێتە هۆێ خێرا لێدانی دڵ.
- دڵ تێکهەڵهاتن و کەمی حەوانەوە.
- زۆر میزکردن..
لەشکر حەمید
ئەندازیاری خۆراک