په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ روپێوییه جیۆلۆجییه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای پاكتیكا ئه‌فریپا-ی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هه‌ژاندوه و به‌هۆشیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 250 (دوسه‌د و په‌نجا) كه‌س تا ئێستا مردون و زیاتر له 150 (سه‌د و په‌جا) هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، ئه‌گه‌ری زیادبونی ئاماره‌كانیش له ئارادایه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ روپێوییه جیۆلۆجییه‌كان رایگه‌یاندوه، زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.1 (شه‌ش پۆینت یه‌ك) پله‌ی رێكخته‌ر باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی هه‌ژاندوه و سه‌دان كه‌س كوژران و برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، زه‌مینله‌رزه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رویداوه و به‌هۆشیه‌وه‌ی زیاتر له 250 (دوسه‌د و په‌نجا) كه‌س تا ئێستا مردون و زیاتر له 150 (سه‌د و په‌جا) هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون.
په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ روپێویه جیۆلۆجییه‌كان ئاشكراشی كردوه، شه‌پۆلی زه‌مینله‌رزه‌كه بۆ دوری 44 (چل و چوار) كیلۆمه‌تر كاریگه‌ری له‌سه‌ر چینی روی زه‌وی دروستكردوه و به دوری 500 (پێنجسه‌د) كیلۆمه‌ترش هه‌ستی پێكراوه.
به‌رپرسانی كابوڵیش رایانگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی مردن و برینداربون له ئارادایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین باڵه‌خانه و ماڵ به‌هۆی به‌هێزی و ناوجه‌رگه‌ی دروستبونی زه‌مینله‌رزه‌یه‌كه‌وه خاپوربون.
ووشەیی خوێندراوە ( 161 ) – zozk