سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یان باجی سه‌ر به‌نیزین و گازوایل بۆ ماوه‌ی سێ مانگ رابگرن.
دوێنێ چوارشه‌ممه 23ی حوزه‌یران، كۆشكی سپی ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر زاری جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “داوا له ویلایه‌ته‌كان كۆنگرێس ده‌كه‌ین باجی سەر بەنزین خۆیان رابگرن یاخود یارمەتی هاوشێوە پێشکەش بکەن به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین”.
به‌پێی یاساكانی حكومه‌تی ئه‌مریكا باجی سەر بەنزین 18.4 سەنتە بۆ هەر گاڵۆنێک و باجی سەر سووتەمەنی دیزڵ 24.4 سەنتە بۆ هەر گاڵۆنێک. له ئێستادا نرخی یه‌ك گاڵۆن به‌نزین 5 دۆلاره له ئه‌مریكا.
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2008دا، بیرۆکەیەی راگرتنی باجی سەر بەنزینی بە “فێڵ” ناوبرد کە رێگەی بە سیاسەتمەداران دەدا “بڵێن شتێکمان کردووە”. هەروەها هۆشداریدابوو لەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان دەتوانن بە بەرزکردنەوەی نرخەکانیان قەرەبووی کەمکردنەوەی باجەکە بکەنەوە.
كۆشكی سپی لەم هەفتەیەدا بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی حەوت كۆمپانیای نەوتی كرد بۆ كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی نرخی بەنزین.
هه‌فته‌ی پێشوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس وتی: “ئەمەریکا هێشتا کێشەکانی پەتای کۆرۆنای بە تەواوی بۆ چارەسەر نەکراون، به‌ڵام دەبێت لە ئێستاشدا نیگەرانی چۆنیەتی کڕینی بەنزین و خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە بین”.