نزیکەی چوار مانگە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاند، زیاتر لە هەشت ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون و ملیۆنان کەسی تریش ژیانیان لە مەترسیدایە.
کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، دوای نزیکەی چوار مانگ زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوە و بەشێک لە هاوڵاتییەکانیش زیاتر لە دەیان کاتژمێر چاوەڕوان بوون تا لەسنوری پۆڵندا بپەڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیكهی 12 ملیۆن هاوڵاتی ئۆكرانی لهم كاتهدا پێویستییان به هاوكاری ههیه، داواشی له وڵاتانی جیهان کرد بهپهله یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریان بۆ دابین بكهن.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی 24 شوباتی ئەم ساڵ رووسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، تا ئێستاش لەچەند ناوچەیەکی وڵاتەکە شەر لە نێوان هەردوولادا بەردەوامە.