سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لهپهیامێكدا رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی لەکارەکانیدا به تەواوی سەربەخۆیە و بەگوێرەی دەستوریش بڕیارەکانی ناچارین بۆ هەمو لایەنەکان، هیچ لایه‌نێك بۆی نییه سەرپێچی له بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بکات، هه‌ر لایه‌نێكیش بڕیاری ئه‌و دادگایه جێبه‌جێ نه‌كات بە پێشێلکردنی دەستور و یاساکان تۆمەتبار دەکرێت، “دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سكاڵاكار كه وه‌زاره‌تی نه‌وت بوو یه‌كلاكراوه‌ته‌وه”.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق بەشێکە لە دەسەڵاتی دادوەری و کارەکانی بەشێوەیەکی سەربەخۆ دەکات کە بە تەواوی جیاوازە لە کاروباری حکومەت، بۆ ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ش به‌شێك له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی دژی خواستی حکومەت بون.
سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان فایه‌ق زێدان ئاشكرایكردوه، “ئه‌و پرسه جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ناكۆكی بوو، دادگای فیدڕاڵی دۆسییەکەی لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوت یەکلایی کردەوە، هۆکارەکەشی ئەوەبو کە وەزارەتی نەوت لایەنی سکاڵاکار بوە وەک هەر دۆسییەکی دیکە و بەڵگەکانی خۆی پێشکەش کردووە، دادگاکە مافی مامەڵەکردن بە سامانی سروشتی بە گوێرەی دەستوریی، بۆ حکومەتی فیدڕاڵی گەڕاندووەتەوە”.
راشیگهیانددوه، دوای بەدواداچونی دۆسییەکه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه دەرکەوتوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە پێی دەستور مافی ئەو داوایەی هەیە کە دژی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان تۆماریکردوە، هه‌ر بۆیه سكاڵاكه لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوت یه‌كلاكرایه‌وه.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا فایه‌ق زێدان باسی لهوهكردوه، دەکرێت لەرێگەی هەموارکردنەوەی ژماره‌یه‌ك برگەی دەستورەوە چارەسەر بۆ بەشێک لە کێشەی وادە دەستورییەکان بکرێت کە هەموو کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێ روبەڕوی دەبنەوە، بەڵام لە هەمو دۆخ و دەستورێکی نوێشدا دادگاکان بە سەربەخۆیی دەمێننەوە و دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش نابێتە بەشێک لە ناکۆکی نێوان لایەنەکان.