نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌نگ داواكارییه‌كه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیانپێگه‌یشتووانی بومه‌له‌رزه‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای 15 ملیۆن دۆلار هاوکاری بەپەلە دەکات.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئەفغانستان گوتی: زیانپێگه‌یشتووانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان پێویستییان بە هاوکاری بە پەلەیە، بەگوێرەی هەڵسەنگاندن لە قۆناغی یەکەمدا پێویستییان بە 15 ملیۆن دۆلارە.
رامز ئەلئەکبەرۆڤ، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئەفغانستان هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، ئەگەر بەپەلە هاوکاری ماددی و خۆراك و دەرمان نەگەێندرێتە ئەفغانستان و کەمپ بۆ خەڵکی زیانپێگه‌یشتوو دروست نەکرێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێختەر چەند ناوچەیەکی ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوەیە زیاتر له 1000 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە سەدانی دیکەش برینداربوون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شەرەفەدین موسلیم، جێگری وەزیری کارەساتە سروشتیەکانی حکومەتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، چونکە وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، بە تەنیا ناتوانین دۆخەکە چارەسەر بکەن. دەیانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بکات بەکارکردن لەگەڵیان و هەماهەنگییان بەردەوام بێت”.