پاریس سان جێرمان و گالتییە گەیشتنە ڕێککەوتن

پاریس سان جێرمان و گالتییە گەیشتنە ڕێککەوتن و ماوەی گرێبەستەکەش بۆ دوو وەرز دەبێت.

ڕادیۆی مۆنت کارلۆ وردەکاری گرێبەستەکەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ کریستۆف گالتییەی ڕاھێنەری نیس بڵاوکردەوە وئاماژەی بەوەکرد، پاریس ڕێککەوتنی لەگەڵدا کردووە و بەپێی ڕێککەوتنەکەش گالتییە بۆ دوو وەرز و وەرزێکی بژاردەش گرێبەستی لەگەڵ پی ئێس جی کردووە و یانەکەش بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو دەداتە نیس بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

مۆنت کارلۆ بڵاویشیکردەوە، هەندێک وردەکاری بچووک ماوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یەکلادەکرێتەوە و ئەوەشی ئاشکراکردووە، مووچەی ساڵانەی گاڵتییە لە مووچەی ساڵانەی پۆچیتینۆ کەمترە کە لە ئێستادا لەگەڵ پاریس سان جێرمان وەریدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگێڕی پاریس چاوەڕێی بریکاری کارەکانی پۆچیتینۆی ڕاهێنەر دەکات تا لەسەر قەرەبووکردنەوەی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە و ستافەکەی بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و کۆتایی بە ڕاژەکەی بهێنرێت، هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پارک دی پرانس لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت.

پەیوەندیدار