بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر کۆببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە، گەورەترین دەرنەچووەکانی دوای پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر، لە بازنەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، بۆ ئەوەی متمانەیان پێبدرێت و ببنە جێگرەوەی پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر، کە بەشی زۆریان لە پێکهاتەی شیعەن.
رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر بنەمای ماددەی 58 خاڵی یەکەم لە دەستوور، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی دیاریکرد، کە بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی بەڕێوەبچێت.
لە 12/6/2022، موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نووسراوێكی ده‌ستنووسدا، داوای له په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كه‌ی كرد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن. دواتر پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد و لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان واژۆی لەسەر کرا.