وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت لە سبەینێوە هاوڵاتییان بەشە خۆراکی مانگانەیان بەسەردا دابەش دەکرێت و ماددە خۆراکییەکانیش ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: لەسەر فەرمانی عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی سبەینێ یەکشەممە، پێنجەمین بەشە خۆراکی مانگانە کە پێکهاتوە لە شەش ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
دەشڵێت: ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراکی ئەم مانگە لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و لەتكەنۆك پێکهاتوە.
داواشی لە بریکارەکانی خۆراك کردووە سەردانی کۆگاکانی کۆمپانیای دابەشکاری خۆراک بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پشکەکانیان.
هاوکات، وەزارەتی بازرگانی لە رێگەی تیمەکانەوە پشکنینی بەردەوامی ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دەکەن و لە ئێستادا ئامادەکراوە بۆئەوەی بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت و بگاتە دەستی هاوڵاتییان.
ووشەی خوێندراوە (105) – zozk