زاخارۆڤا: ڕوسیا ھەڕەشەی بەكارھێنانی چەكی ئەتۆمی نەكردووە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، وڵاتانی ناتۆ لەسەر لێواری رووبەڕووبوونەوەی سەربازین لەگەڵ وڵاتەکەی.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە مۆسکۆ رایگەیاند: “وڵاتانی ناتۆ دەستیان بە هەڵمەتێک دژی رووسیا کردووە و بە هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی شەڕی ئەتۆمی تۆمەتباری دەکەن، لەکاتێكدا سیاسەتی مۆسکۆ لەبارەی روونە ھیچ ھەڕەشەیەکی ئەتۆمی لە ئارادا نییەو تەنیا بۆ بەرپەرچدانەوە بەکاریدەهێنێت”.

ماریا زاخارۆڤا گوتیشی، “ناتۆ هاوپەیمانییەکی ئەتۆمییە و ئێستا تێکەڵی شەڕی ئۆکراینا بووە و تۆمەتەکان ئاراستەی رووسیا دەکات؛ لە راستیدا ئەو هاوپەیمانییە گەیشتووەتە سەر لێواری جەنگ بەرامبەر رووسیا”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتیشی: “ناتۆ دەیەوێت وێنە و شکۆی رووسیا لەکەدار بکات کە گوایە ئامادەی شەڕی ئەتۆمییە، بەڵام وڵاتانی ناتۆ بیانەوێت یان نا، باوەڕی رووسیا لەو بارەوە نەگۆڕە. مۆسکۆ باوەڕی وایە چەکی ئەتۆمی باشترین رێگەیە بۆ رێگریکردنی لە روودانی شەڕی ئەتۆمی و فراوانبوونی شەڕەکان بە گشتی”.

زاخارۆڤا راشیگەیاند: “لە کۆنگرەی تایبەت بە پەیماننامەی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکان کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، چەند لایەنێك بە مەبەستەوە و دوور لە راستی باسی هەراسانکردنی ئەتۆمییان لەلایەن رووسیاوە کرد و تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هەڕەشەی ئەتۆمییان خستەپاڵ”؛ زاخارۆڤا گوتی: ” رووسیا هەرگیز هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نەکردووە و لێدوانەکانی وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر ئاماژە بەوە دەدەن کە وڵاتانی ناتۆ لە لێواری جەنگێكی راستەوخۆدان لەگەڵ رووسیا”.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە کۆتایی مانگی شوباتدا سوپای رووسیا لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا چەکە ئەتۆمییەکانی خستە ئامادەباشییەوە.

ووشەی خوێندراوە (219) – zozk

پەیوەندیدار