وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، بەتەواوی شاری سیفرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکردووە و بەرەو ڕۆژئاوای ئۆکرانیا لە پێشڕەویدان.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ سەربازێکی ئۆکرانی لەشاری سیفرۆدۆنێتسک نەماوە و سەرجەمیان بەرەو ڕۆژئاوا پاشەکشەیانکردووە و شارەکەش بەتەواوی کەوتووەتە دەست هێزەکانیان.
هاوکات، سوپای ئۆکرانیا لەدەستدانی شاری سیفرۆدۆنێتسکی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی ڕوسیاوە لەسەدا 90 ی باڵەخانەکانی زیانیانپێگەشتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای ڕوسیا و ئۆکرانیا ماوەی چوار مانگە لە شاری سیفرۆدۆنێتسک لەپێکداداندان و شارەکەش بە کۆتا خاڵی ستراتیژی هەرێمی دۆنباس دادەنرێت.
ووشەی خوێندراوە (83) – zozk