سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وروپا بۆ ئاماده‌بوون له‌دوو لوتكه‌ی جیاواز كه‌یه‌كێكیان له‌ئه‌ڵمانیا وئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌ئیسپانیا ده‌بێت كهئامانج له‌و دوو لوتكه‌یه باشتركردنی هاوپێنێتیانه له‌دژی روسیا.
له‌یه‌كه‌م گه‌ڕی سه‌ردانه‌كه‌ی، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیایی كردوه، وبه‌شدار ده‌بێت له‌كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت كه‌بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بریاره جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی، سه‌ردانی ئیسپانیا بكات بۆ به‌شداریكردن له‌لوتكه‌ی ناتۆ كهبریاره له 28 بۆ 30 ئه‌م مانگه به‌رێوه‌بچێت.
له‌و دوو لوتكه‌یه دا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا تاوتوێی باشتركردنی هه‌ماهه‌نگی وهاوپهیمانێتیان ده‌كات له‌دژی روسیا وپرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه وخۆراك له‌جیهان دا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌نوێنه‌رایه‌تی تشارلز میشێل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتییه‌كه وئۆرسوڵا ڤوندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بن.
كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت، رێكخراوێكه له‌حه‌وت وڵاتی گه‌وره‌ی ئابوری جیهانی پێكهاتووه كه‌هه‌ر یه‌كه له‌ئه‌مریكا وكه‌نه‌دا وئه‌ڵمانیا وبه‌ریتانیا وفه‌ره‌نسا وئیتاڵیا ویابانن.




