بەرپرسانی ئینتەر پەیامێکیان ئاڕاستەی دیبالا كرد

بەرپرسانی ئینتەر پەیامێکیان ئاڕاستەی دیبالا کرد کە بەهۆی گواستنەوەی لۆکاکۆوە گرێبەستەکەی ڕاوەستاوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵیا دوپاتیکردەوە یانەی ئینتەرمیلان ئێستاش گرنگی بە گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی هێرشبەری پێشووی یۆڤانتۆس دەدات لەم هاوینەدا.

گرێبەستەکەی دیبالا لەم مانگەدا لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایهات و بەهۆی شکستهێنانی گفتوگۆکانی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ رۆمیلۆ لۆکاکۆی هێرشبەری چێڵسی یانەی ئینتەر کەمێک کێشەی بۆ دروستبووە بەڵام پێویستی بە هەندێک کات هەیە تا چەند یاریزانێکی بفرۆشێت.

ئینتەرمیلان ماوەی چەند هەفتەیەکە لەگفتوگۆکانی بەردەوامە لەگەڵ دیبالادا و گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بەڵام بەهۆی گرێبەستەکەی لۆکاکۆوە سەرجەم کارەکان ڕاوەستان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی ئینتەر لەگەڵ خۆرخی ئەنتوانی بریکاری کارەکانی دیبالا قسەیان کردووە و دوپاتیانکردوەتەوە ئەو یاریزانە کاری لەپێشینەی یانەکەیە بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکەوە ناچارن پێش گواستنەوەی چەند هێرشبەرێک بفرۆشن.

پەیوەندیدار