جێگری پەروەردەی دواناوەندیی وەزارەتی پەروردە و بارهێنانی ئێران رایگەیاند: وانە وتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانە دواناوەندییە كچانەكانی ئێران قەدەغەیە.
محەممەد مەهدی كازمی، جێگری پەروەردەی دواناوەندی وەزارەتی پەروردە و بارهێنانی ئێران، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە وانەوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانە دواناوندییە كچانەكانی ئێران قەدەغەیە و نابێ بەهیچ شێوەیەك پیاوان لە قوتابخانەی كچانە وانە بڵێنەوە.
راشیگەیاند بڕیارنامەكەمان بۆ هەموو پارێزگاكانی ئێران ناردووە و ڕامانگەیاندووە كە مامۆستای پیاو ناتوانێ لە قوتابخانە دواناوەندییە كچانەكان وانە بڵێتەوە و دەبێ بە خێراترین كات ئەو بڕیارنامەیە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ئەگەری سەرپێچی كردن لەو بڕیار كەسی سەرپێچی كار ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.