چوارچێوەی هەماهەنگی : لە داهاتووێكی نزیكدا شێوازی حكومەتی نوێ دیاری دەكەین

سەركردەیەك لەهاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو دا شێوازی حكومەتی داهاتووی عێراق بەدیار دەكەوێت.

عائید هیلالی، سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی لەهەوڵدایە بۆ ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو لەو دانوستانانەی كەدەستیپێكردوە شێوازی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەست نیشان دەكرێت.

هیلالی راشیگەیاند: پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لەئێستا دا زۆر نزیك بووە، دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەپەرلەمان، كەئەمەش هەنگاوێك بوو نەخشەی سیاسی وهاوپەیمانێتیەكانی گۆڕی، بەوەی كەچوارچێوەی هەماهەنگی بوەتە گەورەترین كوتلەی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد: گفتوگۆ ودانوستانەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لەماوەی دوو رۆژی رابردوو زیاتر بەرونی بەدیار دەكەوێت، وهەموو لایەنە سیاسییەكانیش تێدا بەشدارن وهیچ لایەنێكیش پشت گوێ نەخراوە.

پەیوەندیدار