چەمچەماڵ: 21 حاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا ڕاگەیەندرا

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، 42 پشكنین ئەنجامدراوە، هەروەها 21 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەركەوتنی ئەنجامی پشكنینەكان ئاماژەیان بەوە داوە كە ئاوی مزگەوتەكان شیاوی خواردنەوە نییە و كلۆری تێدا نییە. لە کۆی ٤٢ کەس، ٢١ کەسیان تووشی کۆلێرا بوون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تیمێكی بنكەی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشكنینیان بۆ ئەو ئاوە كردووە كە لە مزگەوتەكانی ناوچەی چەمچەماڵ بەكاردەهێنرێت و بۆیان دەركەوتووە كە 0% كلۆری تێدایە، بەو هۆیەشەوە ئەو ئاوە شیاوی خواردن نییە.

پەیوەندیدار