بەهۆی تەقەی خوێندکارێکی زانکۆی سۆران، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و كارمەندێكی پرسگەكە برینداربوون و هەردووکیان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن خوێندكارێكه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه له د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرا و له‌ئه‌نجامیشدا ڕاگره‌كه و كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی ئه‌و كۆلێژه برینداركران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ خوێندكارێك له‌به‌رده‌م كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له د. كاوان ئیسماعیل كردوه برینداری كردوه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی كۆلێژه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیك له روداوه‌كه بوه برینداربو”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، “له‌ئێستادا هه‌ردو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، د. كاوان ئیسماعیلیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری كراوه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه”.
ووشەی خوێندراوە (107) – zozk