وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، نیگه‌رانی له‌باره‌ی كوژرانی دو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، ” له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستنی حه‌ره‌می زانكۆكان هه‌مو ڕێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر”.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌داخ و نیگه‌رانیه‌كه‌ی زۆره‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕوداوێكی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، له كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین – هه‌ولێر، یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی به‌شی یاسا به چه‌ك هێرشده‌كاته سه‌ر حه‌ره‌می زانكۆ و به‌داخه‌وه له ئه‌نجامدا د. كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین شه‌هید ده‌بن و یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانیش بریندار ده‌كات”.
راشیگه‌یاندوه، “بۆ ئه‌م ڕوداوه دڵته‌زێنه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی مامۆستایانی شه‌هید ده‌كات و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كه ده‌خوازێت”.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكراشیكردوه، “وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له كاتێكدا به به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌مجۆره ده‌ست درێژیانه ده‌كات، له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستنی حه‌ره‌می زانكۆكان هه‌مو ڕێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر، هیواشمانوایه هه‌مو مامۆستایان و خوێندكاران و كۆمیونیتی ئه‌كادیمی زانكۆكان پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگبن بۆئه‌وه‌ی به‌رپرس بین و نه‌هێڵین ئه‌م دیاره‌ده دزێوانه بپه‌ڕنه‌وه ناو حه‌ره‌می زانكۆكانمان و په‌ره‌بسێنێت”.
ووشەی خوێندراوە (164) –zozk