وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی 6ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 30ی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت و هەفتەیەک دەخایێنێت.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30-06-2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 07-07-2022 ته‌واوده‌بێت. واتە له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.”

بەپێی لیستی مووچەی مانگی شەش، رۆژی پێنجشەممە 30ی حوزەیران وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80 مووچە وەردەگرن. رۆژی هەینی 1ی تەممووز وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دام و دەزگا نەوتییەکان و رەگەزنامە مووچە وەردەگرن.

هەروەها رۆژی شەممە 2ی تەممووز هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

لیستی مووچەی وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

پەیوەندیدار