پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، راگری کۆلێژی زانکۆی سەلاحەدین کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، “بەداخەوە رایدەگەیێنین کە د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین گیانی لەدەستداوە. پێنج گولـلەی بەرکەوتووە و نەتواندراوە چارەسەر بکرێت.”
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، “ئەو تۆمەتبارەی ئەمڕۆ تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کردووە، پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، “کەسێکی بزر نییە و دیارە، پێویستە لە زووترین کاتدا خۆی رادەستی بەردەم یاسا بکات.”
تۆمەتبارەکە خوێندکارێکی زانکۆی سۆران بووە، ئومێد خۆشناو دەڵێت، “کێشەیەکی هەبووە و فەسڵ کراوە و لێرەش [لە زانکۆی سەلاحەدین] وەرنەگیراوە؛ هەربۆیە جگە لەم دوو مامۆستایە، هەڕەشەی لە کۆمەڵێک مامۆستا کردووە، لادەرێکە لە یاسا و دەکەوێتە بەردەمی یاسا.”
ئومێد خۆشناو دڵنیایی بە کەسوکاری قوربانییەکان دا و گوتی، “بە دڵنیاییەوە تۆمەتبار ناتوانێت لەبەردەم یاسا دەربازی ببێت و لە زووترین کاتدا دەستگیر دەکرێت.”
د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆکە هێرش کرایەسەری و بریندار کرا، دوای بریندارکردنیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای هێرشکردنە سەر راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین، تۆمەتبارەکە هێرشی کردووەتە سەر د. ئیدریس عیززەت حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین و ئەویشی کوشتووە. لەبارەی دەنگۆی رفاندنی د. ئیدریس عیززەت حەمەخانەوە پارێزگاری هەولێر گوتی، “نەڕفێندراوە و هەڵیکوتاوەتە سەری و کوشتوویەتی.”
لەبارەی برینداری سێیەمەوە کە پاسەوانی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدینە، پارێزگاری هەولێر گوتی، “تەندروستیی باشە.”
وردەكاری رووداوەكە چۆن بووە؟
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ئه‌و تۆمه‌تباره كه خوێندكاری به‌شی یاسا بوه له زانكۆی سۆران، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئافره‌ت هه‌بوه و پاشانیش له‌و زانكۆیه ده‌ركراوه و پێڕاگه‌یه‌ندراوه خۆی بگوازێته‌وه بۆ زانكۆیه‌كی دیكه، ئه‌و خوێندكاره‌ش هه‌وڵیداوه خۆی بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بگوازێته‌وه، د. كاوان ئیسماعیلیش به‌هۆی ره‌چاوكردنی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕیوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه خوێندكاره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له د. كاوان كردوه و ئه‌ویش سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردوه، پاش ده‌ستگیركردنیشی، خوێندكاره‌كه به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراوه و بڕیاربوه ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگا له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
هەمان سه‌رچاوه رونیشیكرده‌وه، خوێندكاره‌كه دوای ته‌قه‌كردن له راگری كۆلێژی یاسا، چوه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته‌ی زانكۆی سۆران كه پێشتر كێشه‌ی له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه، به‌ڵام مامۆستاكه له‌ماڵ نه‌بوه و ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماڵ بوه كه ئه‌ویش مامۆستایه له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ناوی د. ئیدریس حه‌مه‌خانه، تۆمه‌تباره‌كه د. ئیدریسی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندوه.
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پاش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕانی هێزه ئه‌منیه‌كان، ته‌رمی د. ئیدریس حه‌مه‌خان به‌كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه و له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر گه‌ڕان و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ روداوه‌كه كردوه‌ته‌وه، تا ئێستاش تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوانه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ووشەی خوێندراوە ( 394) – zozk